شاندێکی حەماس سەردانی دیمەشق دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i412165-شاندێکی_حەماس_سەردانی_دیمەشق_دەکات
بەرپرسێکی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی بزوتنەوەکەیان سەردانی دیمەشق دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2022 04:10 Asia/Tehran
  • شاندێکی حەماس سەردانی دیمەشق دەکات

بەرپرسێکی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی بزوتنەوەکەیان سەردانی دیمەشق دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، نوێنەرانی گروپەکانی دیکەی فەلەستینیش لەم شاندەدا بەشدار دەبەن.

حەماس لەم دواییانەدا لە بەیاننامەیەک دا کە(١٥ی ئەیلول) بڵاوی کردەوە  ڕایگەیاند کە بەنیازە پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ سوریادا دروست بکات.

حەماس لەم بەیاننامەیەدا هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر پێگەکانی سووریاش شەرمەزار کرد.