تشرینی دووه‌م 06, 2022 04:33 Asia/Tehran
  • زایونییەکان لە ھەڵدرانی سەرکەوتووانەی «قائیمی ١٠٠» تۆقیون

میدیا زایونییەکان شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە هەڵدرانی سەرکەوتووانەی ژێرجەغزی سەتەلایتبەری «قائیمی ١٠٠» کە بە سووتەمەنیی ڕەق دەئاژوێ، ڕایانگەیاند کە ئەم بابەتە ئیسرائیلی بە تەواوی نیگەران کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ئەلمەیادینەوە، میدیاکانی زایۆنی ڕایگەیاندووە کە ھاوێژرانی موشەکی باڵیستیکی هەڵگری سەتەلایت بەرەو بۆشایی گەردوون جۆرێکە لە ئاڵوگۆڕو دەستەڵات نواندن کە دیارە ئەمەش ئیسرائیلی نیگەران کردووە.

هێزی ئاسمانیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هەڵدانی سەرکەوتووانەی ژێر جەغزی سەتەلایتبەری «قائیمی ١٠٠»ی کە بە سووتەمەنیی ڕەق دەئاژوێ ڕاگەیاند و جەختی لەوەش کردەوە کە: ئەم سەتەلایتبەرە سێ قۆناغەیە دەتوانێ سەتەلایتگەلی ٨٠ کیلۆگرامی لە جەغزی ٥٠٠ کیلومەتری دا ڕابگرێت.

سەتەلایتبەری «قائیمی ١٠٠» سەتەلایتێکە کە بە سێ قۆناغی سووتەمەنیی ڕەق دەتوانێ سەتەلایتگەلی ٨٠ کیلۆگرامی لە جەغزی ٥٠٠ کیلومەتریی ئاستی زەوی دا ڕابگرێت.

لە تاقیکردنەوەی ئەم کەرەستەیەدا، ماتۆڕی قۆناغی یەکەمی سەتەلایتبەری «قائیمی ١٠٠» کە ھەمان ماتۆڕی «ڕافیع»ـەو لە بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بە تاقیکاریی زەوینیی خۆی بە سەرکەوتوویی وەپشت سەرنابوو، تاقیکاریی فڕینی ژێرجەغزی بۆ ئەنجام درا.

بە پەڕینەوە لەم قۆناغە، لە داھاتوویەکی نزیک دا سەتەلایتی «ناھید»ی سەربە ڕێکخراوەی ھەوافەزای وەزارەتی پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیاری بە ھۆی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بە کەڵک وەرگرتن لە سەتەلایتی سێ قۆناغەی «قائیمی ١٠٠» لە جەغزدا جێگیر دەکرێت.

سەرپەیڤ