ئەلئەزهەریش هێرشی وەزیری توندڕەوی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسای شەرمەزار کرد
زانکۆی ئەلئەزهەری میسر بە توندی ئیدانەی کردەوەی ورووژێنەری وەزیرە توندڕەوکەی ڕژێمی زایۆنی لە مەڕ هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسای کرد.
«ئیتامار بن گوێر» وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە بە یاوەریی پۆلیسی ئەم ڕژیمە، وەک یەکەم وەزیری کابینەی بنیامین نەتانیاهۆ دوای پێنج ساڵ، هێرشی کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ئەم کارەی «بن گوێر» کاردانەوەو دژایەتیی زۆری وڵاتانی جیاوازی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا. فەلەستینییەکانیش ڕایانگەیاندووە کە هێرشی وەزیرەکەی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بە واتای پێشێلکردنی پێگەی یاسایی ئەم شوێنە پیرۆزە دێت.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: مێژوو لەم دەسەڵاتە و لایەنگرانی و ئەو کەسانە خۆش نابێت کە لەبەرامبەر تاوانەکانی و کردەوەی نامرۆڤانە و نائەخلاقی بەرامبەر بە پیرۆزایەتییەکان و مافی خاوەنە سەرەکییەکانی وڵاتی فەلەستین بێدەنگن.
«ئەلئەزهەر» لەم بەیاننامەیەدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستی پتەو و جیددی بۆ کۆتایی هێنان بە تاوانە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی و داکۆکی لە پیرۆزایەتییە ئایینیەکانی شاری قودس و سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بگرن.