سەرۆکی پارتی کرێکارانی ڕژێمی زایۆنی بە توندی ڕەخنەی لە «بین گوێر» گرت
سەرۆکی پارتی کرێکاران و پەرلەمانتاری کنێست (پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی) بە توندی ڕەخنەی لە « ئیتامار بین گوێر»ی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەم رژێمە گرت، کە لە هەنگاوێکی ورووژێنەرانەدا هێرشی کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.
«بین گوێر» ڕۆژی سێشەممە، لەوپەڕی دەستەوداری ئاسایشتی و لەکاتێکدا کە پەسەکی گولەنەبڕی لەبەر کردبوو، هێرشی کردە سەر مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا.
هێرشەکەی «بین گوێر» لەوپەڕی دەستەوداری ئاسایشتی دا ئەنجامی گرت،کاردانەوەو شەرمەزارکردنی زۆرێک لە لایەنە فەلەستینی و نێودەوڵەتییەکانی لێ کەوتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ماڵپەڕی سەمانیوز؛ «میراو میخائیلی» سەرۆکی پارتی کرێکاران و پەرلەمانتاری ڕژێمی زایونی سەبارەت بەو کارەی «بین گوێر» وتویەتی: ئایا ئەمە بوو دەسەڵاتی جولەکەکان ؟ ئەمە خۆ تەنیا کایەیەکی منداڵانە بوو.
«میخائیلی» جەختی لەوەش کردەوە، ئەم حکومەتە ترسنۆکە لەبری مشورخواردنەوە بۆ گرانبوونی نرخ و ئاسایشی تاکەکەسیی خەڵک بکات، خەریکی کایە کردنە.
هەروەها «ئوری مەسغاف» ڕۆژنامەنووسی ئیسرائیلیش ڕەخنەی لە «بن گوێر» گرتووە و وتوویەتی: ئەم تیرۆریستە بە ڕۆژی ڕووناک وەک دز چووەتە ناو مزگەوتی ئەقسا، نەک بۆ نوێژکردن بەڵکو بۆ ئەوەی کەسانی دیکە بیبینن و وێنەی بگرن.