کانونی دوھەم 25, 2023 06:21 Asia/Tehran
  • داخوازیی نوێنەرانی کوێت بۆ بایکۆت کردنی سویید

لە بەرامبەر سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە سویید، ئەندامانی پەرلەمانی کوێت داوای بایکۆتکردنی ئەم وڵاتەیان کرد.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەلخەلیج ئۆنلاین، ڕۆژی سێشەممە ٤١ ئەندامی پەرلەمانی کوێت، کردەوەی سوکایەتی کارانەی «ڕاسموس پالودان» سەرۆکی پارتی توندڕەوی دانیمارکیان لەمەڕ سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆزیان شەرمەزار کردو ڕایانگەیاند کە ئەم ڕووداوە ناوبەناو بە ڕەزامەندیی حکومەتەکان دووبارە دەبێتەوە کە دیارە ئەمەش بەپێچەوانەی یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە.

 ئەندامانی پەرلەمانی کوێت لە بەیاننامەیەک دا هەڵوێستی حکومەتی سوییدیان شەرمەزار کرد کە مۆڵەتی سوتاندنی قورئانی پیرۆزی لەبەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم دەرکردووەو ڕایانگەیاند کە ئەم جۆرە کارانە هەستی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان دەڕووشێنێ.

شەممەی ڕابردوو، «ڕاسموس پالودان» سەرۆکی پارتی ڕاستڕەوی توندئاژۆی دانیمارک، لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی پێتەختی سویید لە گەرمەی ئاسایشی توندوتۆڵی پۆلیسدا کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند.

ئەم کردەوەیەی پالودان لەلایەن موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامیەوە بە توندی ئیدانە کرا و حکومەتی سوییدیش کە ڕێگری لەم کارە نەکردبوو بە توندی کەوتە بەر ڕەخنەو شەرمەزار کردن.

سەرپەیڤ