نیسان 12, 2023 10:03 Asia/Tehran
  • بانگهێشتی هاوپەیمانیی ١٤ێ فڤریەی بەحرەین بۆ بەشداریی بەرفراوان لە ڕۆژی جیهانیی قودس دا

هاوپەیمانی ١٤ی فڤریەی بەحرەین خوازیاری بەشداریی بەرفراوانی خەڵکی ئەم وڵاتە و موسڵمانانی جیهان بوو لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، "ئیبراهیم ئەلعەرادی"، بەڕێوەبەری مەکتەبی سیاسیی هاوپەیمانیی ١٤ی فڤریەی بەحرەین، ڕۆژی سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕۆژی قودسی بە ڕۆژی تووڕەیی جیهانی لە دژی تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنی و ڕۆژی بەرگری لە نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین ناساند.

«ئەلعەرادی»بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەمساڵ گرنگترین ساڵە کە خەڵکی بەحرەین دێنە مەیدان بۆ دەربڕینی هاودەنگی لەگەڵ فەلەستین، ڕوونیشی کردەوە کە هاودەنگی لەگەڵ فەلەستین لە ڕۆژی جیهانیی قودس دا هاوسۆزییە لەگەڵ ناسنامەی عەرەبی و بەرجەستەکردنی ناسنامەی ڕاستەقینەی گەلی فەلەستین.

«ئەلعەرادی» بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕۆژی جیهانیی قودس ڕۆژێکی مێژوویی و تەوەرەییە لە ژیانی خەڵکی بەحرەین دا، داوای لە خەڵکی گوند و شارەکان، چالاکوانانی دەرەوەی وڵات و میدیاکاران کرد کە، ڕێوشوێنی جددی بۆ پشتیوانی لە فەلەستین بگرنەبەر .

هاوپەیمانی ١٤ی فڤریەی بەحرەین لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا هەڵمەتێکی بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و پێویستیی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی قودس دەستپێکردووە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە بزوتنەوەی ئەمەگداریی ئیسلامی لە بەحرەین داوای لە خەڵکی بەحرەین کردووە کە بەشداریی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس بکەن و لەم ڕۆژەدا ئاڵای ڕژێمی زایۆنی بسوتێنن بە مەبەستی پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین و بەرگری لە قودس و مزگەوتی ئەقسا.

سەرپەیڤ