May 13, 2023 01:41 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ئێران بۆ گواستنەوەی ئەزمونەکان بۆ ئەندامانی بانکی گەشەپێدانی ئیسلامی

وەزیری ئابووری و دارایی ئێران ئامادەیی ئێرانی بۆ گواستنەوەی ئەزمونەکانی لە بوارە جۆراوجۆرەکان بۆ ئەندامانی بانکی گەشەی ئیسلامی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «سەیید ئیحسان خاندوزی» وەزیری ئابووری و دارایی ئێران کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی بانکی گەشەپێدانی ئیسلامی سەردانی شاری جددەی عەرەبستانی کردووە، کۆبوونەوەی ساڵانەی بانکی گەشەپێدانی ئیسلامیی بە یەکێک لە باشترین و گرینگترین دەرفەت زانی بۆ وڵاتانی ئەندام و وتی : ئەم کۆبوونەوەیە دەرفەت بۆ هاوکاریی هاوبەشی نێوان ئەندامانی بانک دەڕەخسێنێت و ئەم ئامانجە لە بەرنامەی کاری ئەم خولەی کۆبوونەوەکانیش دا ڕەچاو کراوە.

وەزیری ئابووری و دارایی ئێران جەختی لە باوەڕی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی وڵاتانی ئەندامی بانکی گەشەی ئیسلامی کردەوەو ئاماژەی بەوەدا کە: ئیرادەی ئێمە ئەوەیە کە بەسەرنجدانی پێشکەوتنەکانی ئێران لە بوارەکانی تەکنۆلۆژیا و توانای نوێ، نانۆ، پیشەسازیی داوو دەرمان، ئامێری پزیشکی، دروستکردنی ئامێری وێستگەی کارەبا و دروستکردنی کاتالیستەکانی پیشەسازیی نەوت، ئەم پێشکەوتنانە بخاتە بەر دەستی ئەندامانی دیکەی بانک و وڵاتانی ئیسلامی.

سەرپەیڤ