May 20, 2023 03:00 Asia/Tehran
  • پاشای ئۆردۆن:هەوڵەکانمان بۆ بەرگریکردن لە قودس پەرە پێ دەدەین

پاشای ئۆردۆن لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی کۆمکاری عەرەب لە شاری جەددەی عەرەبستان وتی: ئێمە لە شاری قودس و پیرۆزگاکانی بەرگری دەکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا، «عەبدوڵڵای دووەم»پاشای ئۆردۆن ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی کۆمکاری عەرەب لە شاری جەددەی عەرەبستان ڕایگەیاند: هەوڵەکانمان بۆ بەرگری لە قودس و پیرۆزایەتییەکانی پەرە پێ زیاد دەدەین و جەخت لەسەر یەکتر ھێزمەندکردن و هەوڵی عەرەبی لەم بوارەدا دەیکەین.

عەبدوڵڵای دووەم وتی: بە بەردەوام کرانی شارۆچکەسازیی زایۆنییەکان و ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان دامەزرانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕێی تێ ناچێ.

پاشا ئۆردۆن وتیشی: فەلەستین پرسی سەرەکی و تەوەرەیی عەممانەو ئێمە زۆر کار دەکەین بۆ ئەوەی گەلی فەلەستین وڵاتی سەربەخۆی خۆیان لەسەر بنەمای ئاشتییەکی دادپەروەرانە بەدەست بهێنن.

عەبدوڵڵای دووەم هەروەها پێشوازی لە گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی کرد و وتی: ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ چارەسەریی سیاسیی قەیرانی ئەو وڵاتە.

شای ئۆردۆن ڕاشیگەیاند: ئێمە پشتیوانیی عێراق و هەوڵەکانی وڵاتانی عەرەبی دەکەین بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ئەم وڵاتە.

سی و دووهەمین کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب لەسەر ئاستی لوتکەی سەرکردەکان ڕۆژی ھەینی لە شاری جەددەی عەرەبستان بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ