میقاتی: خوازیاری ئاشتین بەڵام دژبەریشین لەگەڵ دەستدرێژی بۆسەر خاکی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i423232-میقاتی_خوازیاری_ئاشتین_بەڵام_دژبەریشین_لەگەڵ_دەستدرێژی_بۆسەر_خاکی_لوبنان
لەدرێژەی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر باشووری لوبنان سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئەو وڵاتە دژایەتی خۆی لەگەڵ پێشێلی سەروەری خاکی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2023 11:00 Asia/Tehran

لەدرێژەی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر باشووری لوبنان سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئەو وڵاتە دژایەتی خۆی لەگەڵ پێشێلی سەروەری خاکی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان وتی: ئێمە شەڕخواز نین بەڵکوو لایەنگری ئاشتین، بەڵام لەهەمان کاتیش دا نامانهەوێ کەس دەستدرێژی بکاتە سەر خاکی وڵاتەکەمان.

میقاتی ڕایگەیاند کە بنەمای شەڕ لە سنورە باشوریەکانی نێوان لوبنان و ئیسڕائیل بەهەمان شێوەی کە هەیە نامێنێتەوە، بەڵام گارانتی گەلی نێودەوڵەتیش لەئارادا نیە کە بتوانین لێی دڵنیا بین.

میقاتی ڕایگەیاند کە بەو شێوازە دڕندەکارانەیەی کە ڕژیمی زایونیستی هەیەتی و منداڵ و ژن و پەککەوتە دەکوژێ و خاپوورو وێران دەکا، چ گارانتیەک دەدرێ.

ئێمە هەمووڕۆژێک دەستدرێژی بۆسەر غەزە بەدی دەکەین و کەچی کەس گرینگی پێ ناداو هیچ دژکردەوەیەکی نێودەوڵەتی نابیندرێ.

سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان وتی: ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی دەکەین لە کێشەی فەلەستین بەڵام ئەوەندەی بکرێ هەوڵ دەدەین لوبنان بەدوور ڕابگرین لە شەڕێکی خوێناوی.