پەلاماری ڕاکتیی حیزبوڵڵا بۆ سەر تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i423371-پەلاماری_ڕاکتیی_حیزبوڵڵا_بۆ_سەر_تۆپخانەی_ڕژێمی_زایۆنی
حیزبوڵلای لوبنان رایگەیاند کە یەکینەکانی تۆپخانەی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو راکتباران کردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2023 12:00 Asia/Tehran

حیزبوڵلای لوبنان رایگەیاند کە یەکینەکانی تۆپخانەی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو راکتباران کردووە.

حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند: هێزەکانی ئەم بزووتنەوەیە بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و خۆڕاگرییەکەی، تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنییان لە بنکەی "خربه ماعر" داوەتە بەر پەلاماری راکتی.

بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە هەواڵییەکانی لوبنان خۆراگری لەم وڵاتە ڕووی کردۆتە تاکتیکگەلی تایبەت کە دوژمن بەرگەیان ناگرێ.

لە ٤٥ ڕۆژ ئۆپەراسیۆندا، خۆڕاگریی لوبنان توانی زەبرێکی قورس لە بنکە و مەتەرێزەکان و کەرەستەی جەنگی و سیستەمەکانی دوژمن بدات.لە ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگریدا، بیست و یەک کەرەستەی جەنگی، سێ درۆن، چل ناوەندی سەربازی، پازدە سەربازخانە، سەد و حەفتا کامێرا، چل و حەوت رادار، بیست و یەک سیستەمی پارازیت، سی و پێنج سیستەمی سیخوڕی و حەفتا و حەوت سیستەمی پێوەندی گرتنی ڕژێمی زایۆنی تیابراون.

بە پێی ڕاگەیاندنی ژێدەرەکانی خۆڕاگری، سێسەد و پەنجا و چوار سەربازی ڕژێمی زایۆنییش کوژراون و یان بریندار بوونە.