میری قەتەر: هەموو بەها مرۆییەکان بە جەنایەتە دژەمرۆییەکانی ئیسراییل بنپێ کراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i423468-میری_قەتەر_هەموو_بەها_مرۆییەکان_بە_جەنایەتە_دژەمرۆییەکانی_ئیسراییل_بنپێ_کراوە
میری قەتەر بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ ئەرکی خۆی سەبارەت بە کۆتایی هێنانی شەڕی دڕندانەی دژ بە غەززە بەجێ بێنێ، وتی: هەموو بەها ئایینی، ئەخلاقی و مرۆییەکان بە جەنایەتە دژەمرۆییەکانی ئیسراییل بنپێکراون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2023 12:00 Asia/Tehran

میری قەتەر بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ ئەرکی خۆی سەبارەت بە کۆتایی هێنانی شەڕی دڕندانەی دژ بە غەززە بەجێ بێنێ، وتی: هەموو بەها ئایینی، ئەخلاقی و مرۆییەکان بە جەنایەتە دژەمرۆییەکانی ئیسراییل بنپێکراون.

شێخ تەمیم بن حەمد لە ڕێ و ڕەسمی کۆبوونەوەی سەرانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس لە دۆحە، دیسان وەبەر پەلاماردرانی خەڵکی مەدەنی لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە لە غەززەی شەرمەزار کرد و پێی داگرت لەسەر پێویستیی پارێزرانی شاروومەندانی سیڤیل.

شێخ تەمیم بن حەمد بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە داگیرکەرانی زایۆنی بۆ دەسدرێژی کردنەسەر غەززە بە مافی بەرگری لە خۆیان پاسا دەدەنەوە، لە کاتێکدا کە مافی بەرگری لە خۆ لە کاتی داگیرکاریدا مانای نییە، وتیشی: جێی شەرمەزارییە کە کۆمەڵگای جیهانی ڕێگا بە ڕژێمی زایۆنی دەدات بۆ ئەنجام دانی ئەم جەنایەتە دژەمرۆییانە.

میری قەتەر هەروەها خوازیاری لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بوو سەبارەت بە جەنایەتەکانی داگیرکەرانی زایۆنی لە غەززە.