ئاماری فەرمیی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پاکستان: بەربژارانی جێی داکۆکیی"تەحریکی ئینساف" هەروا لەپێشن
تازەترین ئاماری فەرمیی ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرتاسەرییەکانی پاکستان دەریدەخا؛ بەربژارانی جێی داکۆکیی"تەحریکی ئینساف" بە دەس خستنی ٩١کورسی لەهەمبەر٧١ کورسیی پارتی "موسلیم لیگ" هەروا لەپێشن.
تازەترین راپۆری بلاوکراوە لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پاکستان باس لە ڕاگەیێندرانی ئەنجامی٢٥٠کورسیی لە کۆی٢٦٦کورسیی پەرلەمانی پاکستان دەکا کە چارەنووسەکەی لەڕێی هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆ دیاری دەکرێ.
زیاتر لە چل کاتژمێر پاش کۆتایی هاتنی دەنگدان، ئەنجامی پانزە کورسیی جارێ رانەگەیێندراوەو هەڵبژاردنەکان بۆ دیاریکرانی چارەنووسی کورسییەکی دیکەش، دواخراوە.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پاکستان ڕایگەیاندووە، بەربژارە سەربەخۆکان نەوەدو نۆ کورسیان بەدەست هێناوە، بەربژارانی پارتی "موسلیم لیگ یان نەواز" حەفتاو یەک کورسیان بەخۆ تەرخان داوەو پارتی"گەلی پاکستان"یش پەنجاو یەک کورسی، بەربژارانی سەربەخۆی جێی داکۆکیی "تەحریکی ئینساف" نەوەدو یەک کورسیان بەدەست هێناوە کە بەم چەشنە بەربژارانی سەربە عیمران خان هەروا لەپێشن.
عیمران خان ئێستا لە زیندانەو پارتەکەی (تحریکی ئینساف)یش لە بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکان قەدەغە کراوە، بۆیە لایەنگرانی وەک سەربەخۆ ڕکابەرییان کرد.