حیزبوڵڵا، ئامانجەکانی رژیمی زایۆنیستی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراوی مووشەکباران کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425167-حیزبوڵڵا_ئامانجەکانی_رژیمی_زایۆنیستی_لە_باکوری_فەلەستینی_داگیرکراوی_مووشەکباران_کرد
حیزبوڵڵای لوبنان لە دوو هەڵمەتدا، شوێنی گردبوونەوەی چەکدارانی زایۆنی و بنکەیەکی پۆلیسی لەباکوری فەلەستینی داگیرکراو کردە ئامانج.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 14, 2024 10:45 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان لە دوو هەڵمەتدا، شوێنی گردبوونەوەی چەکدارانی زایۆنی و بنکەیەکی پۆلیسی لەباکوری فەلەستینی داگیرکراو کردە ئامانج.

حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ئاراستەی داکۆکی لە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززەو خۆڕاگریی ئازایانەو بوێرانەی ئەوان، خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامی، ئەمڕۆ، تاقمێک لە چەکدارانی زایۆنی لە "قەڵای هونین" مووشەکباران کردووە کەو ئەو مووشەکانە ڕاستەوخۆ و بەوردیی، شوێنی گردبوونەوەی سوپای دوژمنیان پێکاوە.

حیزبوڵڵا هەروەها ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکی دیکەداو لە وەڵامدانەوە بە بۆردومانی گوندە سنورییەکانی لوبنان، بینای پۆلیسی شارۆچکەی زایۆنی نشینی"کریات شمونە"ی بە چەکی شیاو، کردۆتەئامانج.

حیزبوڵڵای لوبنان لە چەند مانگی ڕابردووداو پاش تاوانکارییە سامناکەکانی رژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززەو لەخاک وخوێن گەوزێندرانی ژمارێکی زۆر لە فەلەستینیەکان لەو ناوچەیە، بنکەو پێگە سەربازییەکانی ئەو رژیمەی لە باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان کردۆتە ئامانج؛؛ بابەتێک کە بووەتەهۆی ترسانی شارۆچکەنشینانی زایۆنی لەو ناوچانە. 

تائێستا دەیان هەزار زایۆنی لە ترسی هێرشەکانی خۆڕاگری، شارۆچکەکانی نزیک سنورەکانی لوبنانیان جێهێشتووە.