لابید: کابینەی نەتانیاهۆ دەبێ بەخێرایی ڕازی بێ بە گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427701-لابید_کابینەی_نەتانیاهۆ_دەبێ_بەخێرایی_ڕازی_بێ_بە_گۆڕینەوەی_دیل_و_گیراوەکان
یائیر لاپیدی سەرۆکی دژبەرەکانی حکومەتەکەی ڕژیمی زایۆنیستی، شەوی رابردوو خوازیاری ڕازی بوونی ئەو ڕژیمە بوو بە گۆڕینەوەی گیراوەکان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 26, 2024 07:02 Asia/Tehran
  • لابید: کابینەی نەتانیاهۆ دەبێ بەخێرایی ڕازی بێ بە گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان

یائیر لاپیدی سەرۆکی دژبەرەکانی حکومەتەکەی ڕژیمی زایۆنیستی، شەوی رابردوو خوازیاری ڕازی بوونی ئەو ڕژیمە بوو بە گۆڕینەوەی گیراوەکان.

لاپید وتی: کابینە دەبێ ڕۆژی یەکسەم بڕیارێک بداو ئەوەش ئەوەیە کە دەسبەجێ مل بدا بە گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان.

سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئەو ڕژیمە وتی: بەردەوام ڕۆڵەکانمان تێدا دەچن و هەربۆیە نابێ ئەم دەرفەتە بۆ گەراندنەوەی گیراوەکانمان لەکیس بدەین.

بەرلەمە میدیای زایۆنیستەکان ڕایانگەیاندبوو کە بەرپرسانی موسادو سیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر لە پاریس بۆ دەسپێکردنەوەی وتووێژەکان چاوپێکەوتنیان کردوە.

لەلایەکی دیکەوە کەناڵی ١٣ی زایۆنیستەکان لەزمان کاربەدەستانی ئەو ڕژیمەوە ڕایانگەیاندوە کە ناکۆکیەکی زۆر لەسەر بابەتی ئاڵوگۆڕی گیراوەکان لەئارادایەو تلاویفیش لە هەوڵ دایە بۆ دانی گەڵاڵەی گشتی نوێ بۆ ئەگەری ڕێککەوتن.