وەزیری دەرەوەی پیشووی لوبنان:هەڵبژاردنەکانی ئێران بۆ هەموو ناوچە وجیهان گرینگایەتی هەیە
وەزیری کاروباری دەرەوەی پیشووی لوبنان وتی بەسەرنج دان بە پلە وپێگە، گرینگایەتی وپێشەنگ بوونی ئێران لە ناوچە، هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی هەشتەمی پۆشپەڕگرینگایەتی زۆری دەبێت
" عەدنان مەنسور" ئاماژەی دایە ئەمەکە ئێران لەگەڵ کێشە وئاستەنگی گەورەی ئابووری وسیاسی ڕووبە ڕوویە ماموریەتی سەرۆک کۆماری داهاتوو لە سێبەری ئەم کێشە وئاستەنگانە،ی، بە گەورە وەسف کرد ووتی بەسەرنج دان بە پلە وپێگەی ناوچەیی ونێودەوڵەتی ئێران، کۆمەڵگەی جیهانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران پێوشوێن دەگرێت ولەم بوارە، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێران نەتەنیا بۆ نەتەوەی ئێران بەڵکو بۆ هەموو نەتەوەکانی ناوچە وجیهان گرینگایەتی زۆری هەیە . "مەنسورعەدنان" لە بارەی دەوری سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێران لە سیاسەتی دەرەکی وبەرنامەی ناڤۆکی ئێران وتی: دۆسیەی ناڤۆکی بەسەرۆک کۆمارودەوڵەتی دوایی ئێران هاوپێوەند نیە، بەڵکو بەڕێکخراوەکانی دەسەڵاتدارەتی ئێران هاوپێوەندە چۆن بەرنامەی ناڤۆکی ئێران پاوەجیی، ولەگەڵ بەرژەوەندی وڵات، حکۆمەت وخەڵکی ئەم وڵاتە تێکەڵ بووە. وتیشی: ڕۆژئاوا لەچەند بواردا چاولەئێران دەکات وتەنیا لەیەک بواروەکوو بەرنامەی ناڤۆکی ، دەوری ناوچەیی وپشتیوانیەکەی لە مێحوەری خۆڕاگری ، چاوی لیی ناکات. وتیشی کە ڕۆژئاوا ڕێک لە ئێران وەکوو وڵاتێک چاولیی ئەکات بە ئارمانجی پاوەجیی وگۆڕان لیی نەهاتوو کەبۆ وەلانانی سیاسەتی پاوەجیی خۆی هیچکات لەگەڵ جیهان مامەڵە ناکات.