خۆپیشاندان لە تلاڤیڤ و قودسی داگیرکراو دژ بە نەتانیاهوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i428683-خۆپیشاندان_لە_تلاڤیڤ_و_قودسی_داگیرکراو_دژ_بە_نەتانیاهوو
زایۆنییەکان لە قودسی داگیرکراو لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی نەتانیاهووی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە خۆپیشاندان و خوازیاری واژۆکرانی دەستبەجێی ڕێککەوتننامەی دیلبەدیل بوون بۆ گەڕانەوەی دەستبەسەرکراوانیی زایۆنی کە لە دەستی حەماسدان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2024 06:00 Asia/Tehran

زایۆنییەکان لە قودسی داگیرکراو لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی نەتانیاهووی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە خۆپیشاندان و خوازیاری واژۆکرانی دەستبەجێی ڕێککەوتننامەی دیلبەدیل بوون بۆ گەڕانەوەی دەستبەسەرکراوانیی زایۆنی کە لە دەستی حەماسدان.

شارۆچکەنشینانی زایۆنی هەروەها هاتنە سەر شەقامەکانی تلاڤیڤ و دروشمیان دژی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بەرز کردەوە. خۆپیشاندەران ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە واژۆنەکرانی ڕێککەوتننامەی دیلبەدیل و دژی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و کابینەکەی دروشمیان وتەوە و داوای ڕووخانی ئەم کابینەیان کرد.

بنەماڵە دەستبەسەرکراوانی زایۆنی و سەربازانی کوژراو لە کەرتی غەززە،  خوازیاری کۆتایی هێنان بە شەڕ بوون لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی دیلبەدیل لەگەڵ خۆڕاگریدا.  ئەم بنەماڵانە جەختیان کردەوە کە درێژەدان بەم شەڕە دەبێتە هۆی مەرگی ژمارێکی زیاتری دەستبەسەرکراو و سەربازی زایۆنی. . دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ٩ مانگ بەسەر دەسدرێژیی بێدەسکەوتی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، ئەم ڕژێمە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەچەقێتە نێو زەلکاوی قەیرانە ناوخۆیی و دەرەوەییەکانیدا.