ئاب 01, 2024 07:23 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان بە فەرمی هەواڵی شەهیدکرانی جیهادگەری شەهید فواد شوکری پشت ڕاست کردەوە.

حیزبوڵڵا لە ڕاگەیاندراوێک دا وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی دیارو بەرچاوی فواد شوکر لە جیهاد بەدژی ڕژیمی زایۆنیستی و بەرگری لە ئامانجەکانی فەلەستین بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە کردەوەی ئەو ڕژیمە بەئاراستەی شەهیدکرانی ناوبراو دڕندەکاریەکی مەزنەو ڕاشیگەیاندوە کە ڕێوڕەسمی بەڕێکران و ناشتنی تەرمی ئەو فەرماندە مەزنەی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوە دەچێ و سەید حەسەن نەسروڵڵای سکرتێری گشتی حیزبوڵڵا لەو ڕیوڕەسمەدا کە ئەمڕۆ لە زاحیەی بەیرووت بەرێوە دەچێ گوتار پێشکەش دەکا.

هەروەها وتراوە کە هەروەک دیارە دوژمنی زایۆنیست ڕۆژی سێ شەم هەڵیکوتایە سەر زاحیەی باشورو بینایەکی سڤیل نشینی لە گەڕەکێک کردە ئامانج کە بوە هۆی شەهیدو بریندار بوونی ژومارەیەک هاووڵاتی کاولکاریەکی بەربڵاوی ئەو بینایەشی لێکەوتەوە کە فەرماندەری جیهادگەری مەزنیش برامان سەید فواد شوکر واتە حاجی موحسین لەو کاتەدا لەو بینایەدا بوو.

سەرپەیڤ