هەڵمەتی بەڕاکێتی حیزبوڵڵای لوبنان بۆسەر بنکەی چەکداری داگیرکەران لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو
ئاب 03, 2024 12:16 Asia/Tehran
حیزبوڵڵای لوبنان لە کاردانەوە بە پەلاماری ئاسمانی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر گوندەکانی باشوری ئەو وڵاتە، بنکەی چەکداری داگیرکەرانی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو وەبەر هێرشی بەڕاکێت دا.
حیزبوڵڵای لوبنان" ڕایگەیاند کە خەباتگێرانی خۆڕاگری بنکەی سماقەی بەرزایەکانی کەفەرشوباو مرجی وەبەر ڕاکێت داوە کە ئامانجە دیاریکراوەکەی بەوردی پێکاوە.
حیزبوڵڵای لوبنان" هەروەها پێداگریشی کردوە کە خەباتگێرانی خۆڕاگری شوێنی جێگیربوونی چەکدارانی داگیرکەریان لە بنکە چەکداریەکانی زەهیرەو بەیازو بلیدایان تۆپباران کردوە.
خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان سەرلەبەیانی دوێنی هەینیش ڕایگەیاندبوو کە چەندین مووشەکی دژەئاسمانی لە فڕۆکەکانی ئەو ڕژیمە لە ئاسمانی باشوری لوبنان گرتوە کە لەئاکامی دا ئەو فڕۆکانە ناچار کراون بگەڕێنەوە بۆ نێو خاکی داگیرکراو.