حیزبوڵا: شارۆچکەی داگیرکراوی "بەیت هیلەل"ـمان مووشەکباران کرد
خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان سەرلەبەیانیی یەکشەممە ڕایگەیاند کە بۆ یەکەم جار شارۆچکەی داگیرکراوی "بەیت هیلەل" هەڵکەوتوو لە باکووری فەلەستینی داگیرکراویان بە دەیان مووشیکی "کاتیوشا" داوەتە بەر هێرش.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا لوبنانییەکان، هێرشی مووشەکیی بەربڵاو لە باشووری لوبنانەوە کراوەتە سەر ناوچەی "ئەجەلیل" و باکووری "جەولانی داگیرکراو" و ئاژیری وشداری هێرشی مووشەکی لە ١٥ شارۆچکەی داگیرکراو لە ناوچەی "ئەجەلیل" و باکووری جەولانی داگیرکراو" زرینگاوەتەوە. میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕاپۆرتیان داوە کە هەژمارێک مووشەک بەرەو "بەیت هیلەل" لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو هاویژراون کە ئاگرێکی بەربڵاویان لێکەوتۆتەوە.
خۆڕاگری ئیسلامیی لوبنانیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە وەڵامی پەلامارەکانی دوژمنی ئیسراییلی بۆ سەر گوندەکانی باشووری لوبنان بەتایبەت گوندی کەفەرکەلا و دەیرا سەرایا کە بووە هۆی برینداربوونی ژمارێک خەڵکی مەدەنی، هێزەکانی خۆڕاگری بۆ یەکەم جار شارۆچکەی داگیرکراوی "بەیت هیلەل"ـیان بە مووشەکی کاتیۆشا بۆردومان کرد. ژێدەرە هەواڵییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە لانیکەم ٥٠ مووشەک بەرەو ناوچەی ئەجەلیل لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو هاویژراوە.