هێرشە تازەکانی خۆڕاگریی لوبنان بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی ڕژێمی زایۆنی
خۆڕاگریی لوبنان دیسان دەستی دایە هێرشکردنە سەر بنکە و مۆڵگەکانی زایۆنییەکان لە باکووری فەلەستینی داگیرکراودا.
خۆڕاگریی لوبنان لە بەیاننامەکەی ئەمڕۆیدا رایگەیاندووە: خەباتکارانی خۆڕاگریی ئەمڕۆ سێشەممە لە ئاراستەی پاڵپشتی کردنی گەل و خۆڕاگریی فەلەستین لە کەرتی غەززە و وەڵامدانەوەی دەسدرێژییەکانی دوژمنی زایۆنی بۆ سەر گوندەکانی باشووری لوبنان، سەربازانی دوژمنی زایۆنی لە باڵاخانەیەکدا لە شارۆچکەی ئاویوین خستۆتە بەر دەسدرێژی گوللە.
خۆڕاگریی لوبنان ڕایگەیاندووە؛ بنکەی زەرعەیت و بنکەی دەریایی "رأس الناقوره"یشیان بە تۆپخانە کوتاوە.
حیزبوڵای لوبنان باسی هێرشکردنە سەر یەکێک لە بنکەکانی سوپای زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراوی کردووە بە کۆمەڵێک درۆنی جەنگی. حیزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکی دیکەدا رایگەیاندووە بە ژمارێکی بەرچاو درۆنی جەنگی بنکەی تازەدانراوی لەشکری ٩١ی ڕژێمی زایۆنی لە سەربازخانەی "ئیلیت"ی پێکاوە. لە بەیاننامەکەی حیزبوڵادا هاتووە: لەم هێرشەدا شوێن و مۆڵگەکانی سەقامگیربوونی ئەفسەران و هێزە زایۆنییەکان ڕاستەوخۆ پێکراوە و لە ئاکامدا ژمارێک لەو زایۆنییانە کوژراون و یان بریندار بوونە.