ئاب 07, 2024 08:15 Asia/Tehran

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی باسی زرینگانەوەی ئاژیرەکانی وشدار لە چەن ناوچەیەکی باکووری فەلەستینی داگیرکراویان کرد، دوابەدوای ئەوەی درۆنەکانی حیزبوڵای لوبنان لە ئاسمانی ئەم ناوچانە دەرکەوتن.

دەگوترێ ژمارێکی زۆر درۆنی جەنگی لە لوبنانەوە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو هەستاونەتەوە. ئەلمەیادین ڕاپۆرتی داوە سێ درۆن چوونەتە ئاسمانی فەلەستینی داگیرکراو.

زایۆنییەکان لە هەواڵی بەراییدا باسی ئەوەیان کرد کە درۆن و یان مووشەکێک لە ئۆتۆمبیلێک کەوتووە لە ناوچەی نەهاریا کە نزیکی حەیفایە و یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی سوپای ڕژێمی داگیرکەر ئامانجی ئەم هێرشە بووە کە درۆنەکە لەو بنکەیە کەوتووە و ئاوری تێبەرداوە.

تا ئێستا دوو زایۆنی لەم هێرشە درۆنییەدا بریندار بوونە کە دۆخی تەندرووستی یەک لەو بریندارانە بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

حیزبوڵا هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەی سوپای داگیرکەری زایۆنی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە بە درۆنی هێرشبەری خۆتەقێن، بنکەی فەرماندەرێتیی تیپی گۆلانی و بنکەی یەکەی ٦٢١ی ئەیغووزی سوپای ئیسراییلی پێکاوە. 

سەرپەیڤ