درێژەی هێرشەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بۆسەر بنکەو پێگەکانی رژیمی زایۆنیستی
حیزبوڵڵای لوبنان لە درێژەی وەڵامدانەوە بە تاوانەکانی رژیمی زایۆنی و پشتگریی لە غەززەو خۆڕاگریی فەلەستین، دەستی دایە سێ هەڵمەتی دیکە لە سنورە باکوریەکانی فەلەستینی داگیرکراو.
موقاوەمەی ئیسلامیی لوبنان دوێنێ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پێگەی "ئەلراهب" لە باکوری فەلەستینی داگیرکراوی بە رۆکێت پێکاو خەساری زۆری لە دوژمن دا.
حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەی دووەمی خۆشیدا رایگەیاند کە لە دووەم هەڵمەتدا، حیزبوڵڵا پێگەی "جەل عەلام"ی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان بە رۆکێت کردۆتەئامانج کە بەهۆیەوە، خەساری زۆری گیانی و دراڤی لە زایۆنییەکان کەوت. لە بەیاننامەی سێیەمی حیزبوڵڵاشدا هاتووە: پێگەی "ئەلمالکیە" لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو لەلایەن حیزبوڵڵاوە مووشەکباران کراو خەساری زۆر کەوت لە زایۆنییەکان.
لە هەواڵێکی دیکەدا ، سەرچاوە هەواڵییەکان باسی تێگیرانی هەشت مووشەک لە باشوری لوبنانەوە لە باکوری فەلەستینی داگیرکراویان کردو رایانگەیاند، ئەو هەشت مووشەکە لە باشوری لوبنانەوە گیراوەتە ناوچەی "سەفەد" لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو.