ئاب 08, 2024 07:15 Asia/Tehran

خۆڕاگریی لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵیکوتاوەتە سەر پێگەیەکی زایۆنی لە باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان.

خۆڕاگریی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئاراستەی داکۆکی و پشتگریی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی غەززەو پشتیوانی لە خۆڕاگرییەکەی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، پێگەی "ئەلراهب" ی تۆپباران کرد. سەرچاوە هەواڵییەکان، دوێنێش لە هەواڵێکدا ڕایانگەیاند، خۆفڕەکانی حیزبوڵڵا بەئاسمانی باکوری فەلەستینی داگیرکراودا سوڕاونەوەو هێرشیان کردۆتەسەر بنکەو پێگەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی کە بەهۆیەوە، دەنگی تەقینەوەو زەنگی مەترسیی بۆ نمونە لە شارەکانی حەیفا، نەهاریا و شارۆچکەی زایۆنی نشینی شلومی بەرگوێ کەوتووە.

ئەو سەرچاوانە هەروەها رایانگەیاند، خۆفڕەکانی حیزبوڵڵا، بە ئۆتۆمبیلێکداو هەروەها پێگەیەکی سەربازیی سوپای رژیمی زایۆنی لە شاری نەهاریا تەقیونەوە کە بەهۆیەوە، ژمارێک چەکداری زایۆنی بریندار بوون.

سەرپەیڤ