ئه‌یلوول 03, 2024 08:10 Asia/Tehran

حزبوڵڵای لوبنان لە چەن ئوپڕاسیونی جیاجیادا زەبرگەلێکی توندی وەشاند لە چەکداران و بنکەکانی ڕژیمی زایونیستی

حزبوڵڵای لوبنان لە یەکەمین  ئوپڕاسیونی خویدا تڕوموبیلێکی گەشتی  ئیسرائیلی   لە نزیکی  ناوچەی  کەفەر یوفال کردە ئامانج. حزبوڵڵا  هەروەها  بە مووشەک  شوێنی کوبوونەوەی  سەربازانی  ڕژیمی  زایونیستی  لە بنکەی ئەلمەرجی کردە ئامانج  و لە درێژەدا بە  خۆفڕ  هێرشی  کردە  سەر  کەرەستەی  سیخووڕی  ئەرتەشی  ڕژیمی زایونیستی  لە بنکەی حەدەب  یارین . 

حزبوڵڵای لوبنان  هەروەها بنکەکانی  جەلوعەلام و ڕایمای کردە ئامانج . کاناڵی 12 تەلەفیزیونی ڕژیمی  زایونیستی   شەوی یەکشەمە   ڕایگەیاند لانیکەم 20موشەک  لە باشووری لوبنانەوە  بەرو  شاروچکە زایونینشینەکان لە باکووری فەلەستینی  داگیرکراو هاوێژراوە . مێدیا فەلەستینیەکان  ڕایانگەیاند  حزبوڵڵای لوبنان  بنکەکانی  سەربازی   ڕویسات ئەلعەلم و  ئەلسەماقەی  لە بەرزاییەکانی داگیرکراوی  کەفەر شوبا سەر بە لوبنان و هەروەها  بنکەکانی بەیت هل  برانیت ؛برکە  ڕیشا  و کریات شمونە  لەباکووی فەلەستینی داگیرکراوی کردە ئامانج .

سەرپەیڤ