هەڵمەتی حیزبوڵای لوبنان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی
سەرچاوەکان ڕادەگەیەنن کە خولێکی نوێی هەڵمەتەکانی حیزبوڵای لوبنان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ڕژیمی زایۆنی و شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی ئەم ڕژیمە لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو دەست پێکراوە.
ڕادیۆی سوپای ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە سێ مووشەکی دژی زرێپۆش لە باشووری لوبنانەوە هاوێژراونبەرەو شارۆچکەی مەتوولا لە باکووری فەلەستینی داگیرکراودا.
تەلەفزیۆنی ئەمو ڕژیمەش ڕایگەیاند کە چەند ماڵی شارۆچکەی مەتوولا بەهۆی مووشەکەوە زیانیان وێ کەوتوە.
دوو بنکەی سەربازی سوپای زایۆنییەکان لە نێو کێڵگە داگیرکراوەکانی شەعبا و تەپۆڵکە داگیرکراوەکانی "کەفەرشوبا"ـیش لەلایەن حیزبوڵاوە بە مووشەک کراونە ئامانج.
حیزبوڵڵای لوبنان"یش ڕایگەیاند کە خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامی لەپێناو پاڵپشتی کردنی گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی غەزە و خۆڕاگریی دلێرانە و جوامێرانەیان، کاتژومێر نۆو نیووی ئەمڕۆ هەینی شەشی سێپتەمبەر بنکەی سەربازیی "مەعیان باروخ"ـیان وەبەر هێرش داوە.
بەپێی ئەم بەیاننامەیە، بنکەی "مەعیان بارووخ" بە درۆن و بەشێوەی ڕاستەوخۆ و بە وردی کراوەتە ئامانج . حیزبوڵا لە بەیاننامەیەکی دیکەدا ڕایگەیاندووە کە سەربازخانەی "زەبدین"یشی ڕاستەوخۆ بە مووشەک پێکاوە.