ئه‌یلوول 10, 2024 12:50 Asia/Tehran

بەرپرسێکی پلەبەرزی حیزبوڵڵا پێی داگرت: هەڕەشەو گوڕەشەکانی رژیمی زایۆنیستی، نابێتەهۆی گۆڕانی هەڵوێستی حیزبوڵڵاو تەنیا وەستاندنی دەسدرێژکاریی ئەو رژیمە بۆسەر کەرتی غەززە، دەبێتەهۆی گەڕانەوەی شارۆچکەنشیانی زایۆنی بۆ ماڵەکانیان لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو.

"عەلی دەعموش" یاریدەری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: کێشەسازکردنی سەربازیی ئەم دواییەی رژیمی زایۆنیستی و هەڕەشەو گوڕەشەکان لەبارەی ئامادەیی بۆ ئەنجامدانی جم و جۆڵی هێرشبەرانە لەناو خاکی لوبنان، هەڵوێستەکانمان ناگۆڕێ.

ناوبراو وتی: ئەو هەڕەشەو گوڕەشانە، هاوکێشەکانمان ناگۆڕێ و نابێتەهۆی پاشەکشەکردنمان لە گۆڕەپانی شەڕ.

دەعموش پێی داگرت: شارۆچکەنشینانی زایۆنی تەنیا کاتێک دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان کە دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە ڕابگیردرێ.

حیزبوڵڵای لوبنان پێگەی سەربازیی "ئەلسماقە" هەڵکەوتوو لە ناوچەی داگیرکراوی کەفەرشوبای مووشەکباران کردووە.

خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان(حیزبوڵڵا) بەڕاگەیاندنی هەواڵی هێرش بۆسەر پێگەی سەربازیی ئەلسماقە لە ناوچەی داگیرکراوی کەفەرشوبا، وتی: هەروەها شوێنێ جێگیرکرانی سیستەمەکانی گومەزی ئاسنین و شوێنی ئامادەبوونی چەکدارانی زایۆنی لە پێگەی "زاعورە"شی بە درۆن بەئامانج گرتووە کە بەهۆیەوە ژمارێک چەکداری زایۆنی کوژراون و یان بریندار بوون.

سەرپەیڤ