هێرشی حیزبوڵڵا بۆسەر چەند پێگەی سەربازیی رژیمی زایۆنی
بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان لە درێژەی هەڵمەتەکانی بەدژ رژیمی زایۆنیستی، چەند پێگەو شوێنی جێگیربوونی چەکدارانی زایۆنی بەئامانج گرت.
هێزەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان، پێگەی "زبدین" لە کێڵگە داگیرکراوەکانی شەبعاو هەروەها شوێنی جێگیربوونی چەکدارانی زایۆنی لە دەورووبەری پێگەی"ڕاهیب"یان مووشەکباران کرد. خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان هەروەها شوێنی جێگیربوونی چەکدارانی زایۆنی لە پێگەی"ئەلمەتەلـلە" هەڵکەوتوو لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو و پێگەی "رویسە ئەلقەڕن" لە کێڵگەکانی شەبعای مووشەکباران کرد. لەلایەکی دیکەوە، تۆپخانەی رژیمی زایۆنیستی، شارۆچکەی "زەهیرە" لە باشوری لوبنانی کردە ئامانج.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند، رژیمی زایۆنیستی، ناوچەی "میس ئەلجەبەل" هەڵکەوتوو لە باشوری لوبنانی بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، شارومەندێکی لوبنانی شەهید و کەسێکی دیکە بریندار بوو.
رادیۆ سوپای رژیمی زایۆنی رایگەیاند: لەمانگی ئاگۆستی ڕابردوودا، هەزار و ٣٠٧مووشەک لە باشوری لوبنانەوە گیراوەتەوە سەرزەوینە داگیرکراوەکان کە زیاترین ڕێژەی مووشەکبارانە لەکاتی دەسپێبوونی شەڕی غەززەوە تائێستا.