ئه‌یلوول 21, 2024 11:12 Asia/Tehran

بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە هەواڵییەکان لەدواشەپۆلی هێرشەکانی حیزبوڵڵا بۆسەر رژیمی زایۆنیستی، زیاتر لە٢٠٠مووشەک گیرایە باکوری فەلەستینی داگیرکراو و جەولانی داگیرکراوی سوریا.

مووشەکەکانی حیزبوڵڵا گیراوەتە چەند ناوچەیەک لە جەولانی داگیرکراوی سوریا، سەفەد و تەپۆلکە داگیرکراوەکانی کەفەرشوبای لوبنان. بەرپرسانی رژیمی زایۆنی پێشتر داوایان لە ١٠٠ هەزار شارۆچکەنشینی دانیشتووی ئەو ناوچانە کردبوو، خۆ ببوێرن لە هاتووچۆ کردن و لەنزیک پەناگەکاندا بمێننەوە. لە سەرلەبەیانی دوێنێوە تائێستا زیاتر لە٢٠٠مووشەک گیراوەتە ئامانجە زایۆنییەکان لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو و جەولانی داگیرکراوی سوریا.

تێگیرانی مووشەکەکانی حیزبوڵڵا درێژەی هەیەو سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی رژیمی زایۆنی هەوڵ دەدا بەرەوڕووی مووشەک و رۆکێتەکانی حیزبوڵڵا بێتەوە. حیزبوڵڵای لوبنان لە چوار بەیاننامەی جیاجیای تازەی خۆیدا ڕایگەیاند کە بنکەی سەرەکیی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سەر بە سەرکردایەتی ناوچەی باکوری سوپای رژیمی زایۆنی لە پێگەی "بیریا"، بنکەی بەرگریی ئاسمانیی لە پێگەی سەربازیی "کیلع"، بنکەی سەرکردایەتی تیپی١٨٨ی زرێپۆشی سەربە لەشکری٣٦ لە پاسگەی "ئەلعەلیقە" و بنکەی گوردانی مووشەکی و تۆپخانە لە پێگەی "یوئاو"ی بەدەیان مووشەک کردۆتە ئامانج. حیزبوڵڵا هەروەها "چیاوی میرون" لە باکوری فەلەستینی داگیرکراوی مووشەکباران کرد.

سەرپەیڤ