حیزبۆڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا شەهادەتی سکرتێری گشتیی ئەم بزوتنەوەیەی ڕاگەیاند
حیزبۆڵڵای لوبنان لە بەیاننامەی خۆیدا بە پشت ڕاست کردنەوەی شەهادەتی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا ڕایگەیاند کە سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا لە پەلاماری جەنایەتکارانە ی دوێنێ هەینی شەشی خەرمانان بۆسەر زاحیەی بەیرۆت شەهید بوو. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: جەنابی سەییدحەسەن نەسرۆڵڵا چووە ڕیزی یارانی شەهیدی خوشەویست وهەرمانی خۆیەوە کەنزیک بەسیی ساڵ سەرکەوتنی یەک لەدوای یەکیان ڕێبەرایەتی وتۆمار کرد، لەبەیاننامەی حیزبۆڵڵای لوبنان دا هەروەها نووسراوە: جەنابی مامۆستا، سەروەری خۆڕاگری ،عەبدی ساڵح ، وەک شەهیدێکی مەزن سەرکردە
لەبەیاننامەکەدا نووسراوە: سەیید ساڵی ١٩٩٢ بووە جێگری سەیدوشوهەدای خۆڕاگری وموقاومەی لە ئازادکردنی ساڵی ٢٠٠٠ ودواتر ساڵی ٢٠٠٦ وباقی شەڕەکانی شانازی تاشەڕوخەباتی پشتیوانی لە فەلەستین وغەززە ونەتەوەی زۆڵملێکراوی فەلەستین ڕێبەری کرد.
حیزبۆڵلا لە درێژە دا شەهید بوونی سەیید حەسەنی لە ئیمامی زەمان" عج " ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دام ظلە، هەموو خەباتکاران ومامۆستایانی ئایینی خۆڕاگری سەرەخۆشی وپیرۆزبایی کرد. حیزبۆڵلا لە درێژەی بەیاننامەکەی دا لەگەڵ شەهیدسەیید حەسەن نەسرۆڵڵا پەیمانی بەست کە بەردەوام دەبێت بەسەر خەبات دژی دوژمن وداکۆکی لە غەززە وفەلەستین وبەرگری لە لوبنانی خۆڕاگر وشەهید .لەبەیاننامەکەدا ڕوولە خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان هاتووە: ڕێبەری ئێمە بەڕێز سەیید حەسەن وەکوو جاران بە هزروبیروئەندیشە وڕێبازەکەیان لەنێو ئێمە دان . شایانی باسە کە حیزبۆڵلای لوبنان لە نزیکەی دوازدە مانگ لەمەوبەر هەتاکو ئێستا لەکاردانەوە بە شەڕی ژێنوسایدی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەزە هێرش بۆسەر بنکەکانی ڕژیمی زایۆنیستی دەستپێکردووڕاێگەیاند کە ئەو هێرشانە تاوەستانی شەڕی غەزە وڕاگیرانی ئەوژێنوسایدە بەردەوام دەبێت .