مەبەست وئامانجی دوایی، ژێرخانەکانی ئیسرائیل/ سەتی هەشتای وزەی ڕژێمی زایۆنی وابەستە بە پێنج شوێن
جێبەجێ کرانی سەرکەوتوووانەی هەڵمەتی وەعدەی سادق ٢ وپەلاماربۆ سەر بنکەوناوەندە سەربازیەکانی ئیسرائیل بە زیاتر لە ٤٠٠ موشەکی بالستیک لەحاڵیکدا بووەتە هۆی سەرلە شێواوی ڕژێمی زایۆنی کە پیشنیارگەلێکی بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم شکستە لەلایەن کەسایەتیە کارتێکەرەکانی ئەم ڕژێمە لە فەزای مەجازی دا هاتووەتە ئاراوە
حەوتەی ڕابردوو نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنی لە نتانیاهۆوکابینەی شەڕی ئەم ڕژێمە داوای کرد هەتا پەلاماربکاتە سەر هێزە ناڤۆکیەکان ودامەزراوەکانی وزەی ئێران . ماوەیەک لەمەوبەر ئاکسیۆس ، ماڵپەڕی هەواڵی ئەمریکایی بانگەشەی کردئیسرائیل لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە وەڵام بە پەلامارە موشەکیە بەربڵاوەکانی سێشەممەی ئێران ،پەلاماردەکاتە سەر دامەزراوەکانی بەرهەم هێنانی نەوت لە ناوخۆی ئێران وماڵپەڕە ستراتژیکەکانی .هەڵبەت جۆباێدن ،سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وەڵامدانەوە بە پەیامنێران لە بارەی ئەم ئیدعایە ڕایگەیاندلەهەرپەلامارێکی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکیەکانی ئێران بەرەڤانی ناکات وهەڵبەت مەسەلەی پەلامار بۆ سەر دامەزراوە نەوتیەکانی ئێرانیش ڕەت ناکاتەوە. ئەم مەسەلە گۆماناویەی ناوبراو بووەهۆ نرخی نەوت بگاتە بانترین ڕادەی خۆی لە یەک مانگی ڕابردوو دا ونرخی بگاتە ٧٣ دوڵار..