تشرینی دووه‌م 15, 2024 18:41 Asia/Tehran
  • ڕێبەری ئەنساروڵای یەمەن: ئێران ئەرکی گەورەی ئیسلامیی خۆی بەجێ دێنێ

ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن جەختی کرد؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەرک و ئەستۆگریی گەورەی ئیسلامیی خۆی بەرامبەر بە گەلانی موسڵمان بەجێ دێنێ و شەهیدانێکی پایەبەرزی وەک قاسم سولەیمانی لەم ڕێگایەدا پێشکەش کردووە.

 «سید عبدالملک الحوثی» ڕێبەری ئەنساروڵای یەمەن بە ئاماژە بەوەی کە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی بە ملکەچبوون بەرامبەر بە ئەمریکا بە لەونێک هاوکاریی پرۆژەی زایۆنیی دەکەن، وتی: بەرژەوەندیی ئۆمەتی ئێمە لەوەدا نییە کە تواناکانی خۆی بە قازنجی دوژمنانی بەکار بێنێ.

حوسی بە ئاماژە بە قسەکانی ئەمدواییەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە پێویستیی گۆڕدرانی ڕوخساری ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا وتی: نەتانیاهوو هۆگریی خۆی دەربڕیوە بەرامبەر بە گۆڕدرانی ڕوخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئۆمەتی ئیسلامی دەبێ نە لە ئەمریکا بترسێ و نە لە ڕژێمی زایۆنی.

ڕێبەری ئەنساروڵای یەمەن وتیشی: دوژمنی زایۆنی بەنیازە لە ڕێگای دانی برسێتییەکی تۆقێنەر بە دانیشتوانی باکووری غەززە ناچاریان بکات بە کۆچی زۆرەملی؛ هەر بۆیە بەرەی یارمەتیی یەمەنیش بۆ پاڵپشتی کردنی خەڵکی غەززە ئۆپەراسیۆنی زۆری دژ بە ئامانجە زایۆنییەکان بە مووشەک و لە ڕێگای دەریاوە ئەنجامداوە.

سەرپەیڤ