تشرینی دووه‌م 17, 2024 12:32 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی ئەلعالەم لە ئامادەیی ڕژێمی زایۆنی بۆ پەلاماری تازە بۆ سەر گردوپەڕی باشووری لوبنان

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئەلعالەم سوپای ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ جارێکی تر هۆشداری دا بە دانیشتووانی بڕیک لە ناوچەکان لە زاحیەی باشووری بەیروت هەتا خیرا ناوچە دیاریکراوەکان چوڵ کەن

حسێن ئەلفوعانی، پەیامنێری ئەلعالەم لە زاحیەی باشووری بەیروت ڕاپۆرتی دا کە وتەبێژی سوپای داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆیەکشەممە لە بارەی پەلامار بۆ سەر ناوچە تازەکان لە زاحیەی باشووری بەیروت ، لەچوارچیوەی پەلامارە سیستماتیکەکان بۆ سەر بینا ئاوەدانەکان وئاوارەکردنی دانیشتووانی ئەو ناوچە هۆشداری دا.

ناوبراو بە ئاماژەدان بەمەکە ئەگەریی دەسپێکرانی ئەم پەلامارانە بۆسەر زاحیەی باشووری بەیروت لە کاژێرەکانی بەردەم ، وتی کە ئەم جۆرە پەلامارانە بۆسەر لوبنان تەنیا بەشێک لە سیاسەتە دەسدرێژکارانەکانە کە لە لایەن ڕژێمی داگیرکەر پێوشوێن دەگیردرێن، ودوابەدوای ئەوە ناوچەگەلێکی وەک" بورجی ئەلبراجنە "ئەلحەدەس وئەلشیاح لە حاڵی حازرشایەتی تەقەی هۆشدارکەرەوە بە مەبەستی دوورکردنی شارومەندان لەبیناکان لە بەرمەترسیی وچوڵ کردنی خیرای ئەوانە .

پەیامنێری ئەلعالەم وتی سوپای داگیرکەری زایۆنی بە ١٢ پەلاماربۆسەرزاحیەی باشووری بەیروت ، ناوچەگەلێکی  جۆربەجۆر لەوان گەڕەکی" حەریک " بەئیر ئەلعەبد" ئەلمەریجە، وئەڵحدس " بەبێ تۆمارکردنی هیچ شەهید ویابریندارێک ، داوەتە بەر دەسڕێژ.

 

 

سەرپەیڤ