ڕوێترز: حەماس لەگەل ئازادکرانی ٣٤ یەخسیری ئیسراییلی ڕەزامەندی دەربڕێوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i434646-ڕوێترز_حەماس_لەگەل_ئازادکرانی_٣٤_یەخسیری_ئیسراییلی_ڕەزامەندی_دەربڕێوە
هەواڵدەری ڕوێترزلە ڕاپۆرتێکدا بانگەشەی کردکە بزوتنەوەی حەماس لەگەڵ ئازادکرانی ٣٤یەخسیری زایۆنی کە لیستەکەیان لەلایەن ڕژێمی زایۆنیەوە درابووپییان ، ڕەزامەندی دەربڕێوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2025 06:13 Asia/Tehran
  • ڕوێترز: حەماس لەگەل ئازادکرانی ٣٤ یەخسیری ئیسراییلی ڕەزامەندی دەربڕێوە

هەواڵدەری ڕوێترزلە ڕاپۆرتێکدا بانگەشەی کردکە بزوتنەوەی حەماس لەگەڵ ئازادکرانی ٣٤یەخسیری زایۆنی کە لیستەکەیان لەلایەن ڕژێمی زایۆنیەوە درابووپییان ، ڕەزامەندی دەربڕێوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعەین ، بەرپرسێکی بزوتنەوەی حەماس لەوتووێژلەگەڵ ڕوێترزوتوویەتی کە هەرڕێککەوتنێک بەستراوەتە وە بە چوونەدەری ڕژێمی زایۆنی لەکەرتی غەززە ودامەزرانی ئاگربڕی هەمیشەیی. ئەلعەین هەروەها نووسیی:

نوسینگەی بنیامین نتانیاهۆسەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی سەرباری بڵاکردنەوەی ئەم هەواڵانەڕایگەیاندووە کە بزوتنەوەی حەماس هەتا ئێستاکە هیچ لیستێک کەناوی یەخسیرانی ئیسرائیلی تیدابێت نەداوەبە دەستەوە. میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی شەوی یەکشەممە لە پێشکەوتنی وتووێژەکانی ئاڵووێرکردن وگۆڕێنەوەی یەخسیران لەگەڵ حەماس هەواڵیان دا بەڵام ڕایان نەگەیاندکە قسەکردن لە سەرڕێککەوتن هێشتا زوویە.