پەلاماری دووبارەی ئەمریکا بۆ سەر سەعدە و حودەیدە لە یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i437080-پەلاماری_دووبارەی_ئەمریکا_بۆ_سەر_سەعدە_و_حودەیدە_لە_یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە پارێزگاکانی سەعدە و حودەیدەیان لە یەمەن کردە ئامانج
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 21, 2025 12:09 Asia/Tehran
  • پەلاماری دووبارەی ئەمریکا بۆ سەر سەعدە و حودەیدە لە یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە پارێزگاکانی سەعدە و حودەیدەیان لە یەمەن کردە ئامانج

 ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا 6  جار پەلاماریان کردە سەر ناوچەی ئەلتەحیتا لە باشووری پارێزگای ئەلحودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن ، هەروەها لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا پارێزگای سەعدەیان لە باکوری یەمەن کردە ئامانج، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەلامارەکانی ئەمەریکا بۆ سەر یەمەن توندتر بوون، بەڵام ئەم پەلامارانە ڕێگریان لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای یەمەن بۆ پشتیوانی لە فەلەستین نەکردووە.