ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی: نتانیاهۆ مەترسێکە بۆ ڕژێمی ئیسرائیل ودەبێ وەلا بنرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i438129-ئۆپۆزیسیۆنی_ڕژێمی_زایۆنیستی_نتانیاهۆ_مەترسێکە_بۆ_ڕژێمی_ئیسرائیل_ودەبێ_وەلا_بنرێت
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ڕەخنە وگازەندەکان لە بنیامین نتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، ڕەوتی ئۆپۆزیسیۆنی ئەم ڕژێمە ، خوازیاری وەلانرانی ناوبراو بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2025 12:35 Asia/Tehran
  • ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی: نتانیاهۆ مەترسێکە بۆ ڕژێمی ئیسرائیل ودەبێ وەلا بنرێت

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ڕەخنە وگازەندەکان لە بنیامین نتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، ڕەوتی ئۆپۆزیسیۆنی ئەم ڕژێمە ، خوازیاری وەلانرانی ناوبراو بوو.

دوابەدوای لە قاودرانی " نامەی" ڕونن بار" سەرۆکی ڕێکخراوی ئاسایشتی ناوخۆیی " شاباک" بۆ دیوانی باڵای دادەڤانی، ڕەوتی ئۆپۆزیسیۆنی رژێمی زایۆنیستی نتانیاهۆی بە مەترسێک زانی بۆ ئاسایشت وئەمنیەتی ئەم ڕژێمە.

 یائیر لاپید ڕێبەری ئۆپۆزیسیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: قسەکانی سەرۆکی شاباک دەسەلمینێت کە نتانیاهۆ مەترسیەکە بۆئەمنیەتی ڕژێمی ئیسرائیل و نابێ ناوبراو لە پلەی سەرۆک وەزیران دا بمینێتەوە. 

هەرلەم پێوەندیە دا ' یائیر گولان" سەرۆکی حزبی ناڕازی دێموکراتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: نتانیاهۆ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ ئەمنیەت وئاسایشتی ڕژێمی ئیسرائیل و سەروەری یاسایە ودەبی خێرا وەلابنرێت.