ڕێپێوانی خەڵکی یەمەن لە پارێزگای “سەعدە”
تهمووز 04, 2025 15:23 Asia/Tehran
خەڵکی یەمەن ئەمڕۆ لە پارێزگای “سەعدە” بۆ ئەم هەفتەیەش ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان بەڕێوەبرد.
هاووڵاتیانی یەمەنی لەم خۆپیشاندانەدا بە دروشمی “لەگەڵ غەززەداین و ئامادەین ڕووبەڕووی دەستدرێژکاران ببینەوە” جەختیان کردەوە کە هەرگیز غەززە بە تەنها جێناهێڵن و ڕایانگەیاندووە کە لە بەرامبەر کوشتوبڕ و برسیەتی کە ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە ئەنجامی دەدات، وەستاوین و هەروەها بێدەنگی وڵاتانی عەرەبی لە بەرامبەر ئەم تاوانانەیان بە هاوکاری لەگەڵ دوژمنی زایۆنی وەسف کردووە. هەروەها ستایشی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیان کردووە دژ بە گەمییەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەو گەمییانەی وا بەرەو بەندەرەکانی ڕژێمی زایۆنی دەڕۆن و لەگەڵ ئەوەشدا ستایشی هێرشە مووشەکییەکانیان کردووە دژ بە خاکە داگیرکراوەکان و داوای بەردەوام کردنی ئەم ئۆپەراسیۆنانەیان کردووە.