بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە پەلامارەکانی ئەمریکا و زایۆنیستەکان بۆ سەر یەمەن
لێژنەی نەتەوەیی مافی مرۆڤی یەمەن، بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی لە کاتی هێرشەکانی ئەمریکا و زایۆنیستەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
لێژنەی نەتەوەیی مافی مرۆڤی یەمەن ڕایگەیاند کە چەکی قەدەغەکراو لە دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و زایۆنیستەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە لە مانگی ژانویەی ٢٠٢٤ تا سپتامبری ٢٠٢٥ کەڵک وەرگیراوە و پاشماوە و کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی ئەو چەکانە بە ڕوونی دیارە. ڕژێمی زایۆنی لە مانگی مای ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر لە ١٥٠ هێرشی ئاسمانی بۆسەر ناوچە نیشتەجێبووەکان و فڕۆکەخانەی سەنعا، بەندەرەکانی حودەیدە و وێستگەکانی کارەبا لەو وڵاتە ئەنجامدا. فڕۆکەخانەی سەنعا بە دەیان هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایونی کرایە ئامانج و شەش فڕۆکەی موسافیر هەڵگری یەمەنیش لەو هێرشانەدا تێکشکێنران. کۆی گشتی شەهیدان و بریندارانی ئەو دەستدرێژیانەی کە پێشتر باسمان کرد گەیشتووەتە هەزار و ٦٦٩ کەس کە ٢٣٥ کەسیان منداڵن و ١١٩ کەسیان ژنن.