کاردانەوەی جیهانی چل و یەکەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران
مێدیا ڕۆژئاواییەکان و جێژنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی
مێدیا ڕۆژئاواییەکان سەرەڕای هەوڵ بۆ کەم ڕەنگ نیشاندانی بەشداری خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەو ڕووداوە مەزەنەیان ڕۆماڵ کرد .
ئاسۆ شەیتد پرێس لە دەنگدانەوەی ئامادە بوونی پڕ شکۆی خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە جێژنی 41 ساڵانی شۆڕشی ئیسلامی نووسی : هاوکات لە گەڵ توند بوونەوەی بارگرژیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ئێرانیەکان لە سەرانسەری وڵات ڕژانە سەر شەقامەکان و سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیان کردە جێژن .
ئەو هەواڵەدەریە ئەمریکاییە لە ڕاپۆڕتەکەی دا ئاماژەی کردە تڕوڕی شەهید قاسم سولەیمانی ، ئوپڕاسیونی تۆڵە ئەستێنانەی سپای پاسداران و پەلامار کردنە سەر بنکەی ئەمریکایی لە عەینولئەسەدی ئێراق و زەبری مێشکی زیاتر لە 100 سەربازی ئەمریکایی و وتیشی : بارگرژی لە نێوان دوو وڵات دوای ئەوەی کە دوناڵد تڕەمپ ، ئیالاتی یەکگرتووی لە ڕێکەوتنی ناڤۆکی ئێران بردە دەر ؛ توندتر بووەتەوە .
هەواڵدەری ڕویترزیش لە ڕەنگدانەوە ی ڕێپێوانی ملوێنان ئێرانی لە جێژنی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شورشی ئیسلامی ئێران نووسی : سەرەڕای توند بوونەوەی بارگرژیەکان لە گەڵ ئیالاتی یەکگرتووی ئیسلامی دەیان هەزار ئێرانی ئەمڕۆ سێشەمە لە شەقەمەکانی تاران و شارەکانی دیکە ئامادە بوون تا چلو یەکەمین ساڵوەگەری شۆڕشی ئیسلامی بکەن بە جێژن . ئەو مێدیا بریتانیایە وێڕای ئاماژە بە دروشمەکانی نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسرائیلی ڕێپێوانان ؛ تڕوڕری سەردار شەەید سولەیمانی بە فەڕمانی تڕەمپیان لە هویەکانی پەرە سەندنی بارگرژی لە نێوان واشنگتون و تاران وەسف کرد .
هەروەها هەواڵدەری ئیسپوتنیکی ڕووسیا وێڕای بڵاوکردنەوەی وێنەکان لە ڕێپێوانی خەڵکی تاران وتاردانی حەسەنی ڕوحانی سەروک کۆماری ئێران لەو ڕێ و ڕەسمەی بە شێوەی زیندوو بڵاو کردەوە . ڕێپێوانی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ێئران ئەمڕۆ سێشعمع 11 فێڤریە بە شێوەی هاوکات لە هەزار شار و چوارهەزار و 200 گوندی ئێران بە ئامادە بوونی ملوێنان ئێرانی بەڕێوە چوو .