ئەمڕۆ رۆژی "سەعدی " شاعیری ناسراوی ئێرانی یە
سەعدی شاعیری ناسراوی فارسه، که ناوی کامڵی شێخ موسلیحەددین سەعدیی شیرازییە.
لە رۆژژمێری ئێرانی دا ئەمڕۆ رۆژی بەرزراگرتنی نوسەر و بیرمەند و شاعیری گەورە ، "شیخ مصلح الدین سعدی شیرازی " ناسراو بە سەعدیە .
سەعدی نزیک بە ساڵی 606 ی کۆچیی لە شاری شیرازی ئێران لە بنەماڵەیەکی زاناپەروەر هاتە سەر دونیا .
هەر دوای خوێندنی بەرایی بەرەو بەغدا کەوتە رێ تا زانایی و خوێندەواریی خۆی زیاتر بکات .
سەعدی بە درێژایی تەمەنی بە زۆر وڵاتاندا گەڕاوە وەکوو عێراق ، شام ، حیجاز ، تورکیا و ئازەربایجان و ئەزموونی وەرگرتووە و بووە بە کەسێکی دنیا دیدە.
ئەو دوای گەڕانەوەی بۆ زێدەکەی شیراز ، ئەنجام و کۆی ئەزموون و تەجرەبەکانی ژیانی خۆی لە توێی دوو پەڕتووکی گوڵستان و بوستان دا نوسیەوە کە لە پەخشان و شێعری فارسیدا بێ وێنەن و بەشێک لە پەندەکانی لە گوڵستان دا لەسەر زاری خەڵکن .
تا ئێستا گوڵستانی سەعدی بە هەردوو زاراوەی كوردیی نێوەڕاست و هەورامی وەرگێڕدراوە و بڵاوبووەتەوە .
سەعدی بە مامۆستای غەزەلی فارسی ش ناسراوە .
ئەو زاتە بە قەڵەمێکی پاراو و جوان و بە یارمەتی وەرگرتن لە تەکنیکی ئەدەبیی بە دەیان پەند و وانەی ئەخلاقیی و کۆمەڵایەتی بە نووسین نەمر کردووە و بۆ ئێمەی بە یادگار بە جێ هێشتووە .
سەعدی ساڵی 691 ی کۆچی دونیای ئێمەی بە جێ هێشت بەڵام بە بەرهەمە جوانەکانی بۆ تا هەتایی ناوی خۆی هێشتەوە .
«عقل و عشق»، «نصیحة الملوک» و «مجالس پنج گانه» لە بەرهەمەکانی دیکەی ئەون .