May 04, 2020 12:04 Asia/Tehran
  •  سەرەداوەکانی چالاکبوونەوەی داعش لە عێراق

تیرۆریستانی داعش لە رۆژانی رابردوودا بە پەلامار بۆ سەر حەشدی شەعبیی عێراق ، دەیان کەس لە خەباتکارانی حەشدیان شەھید یا بریندار کرد .

تیرۆریستانی داعش لە رۆژانی رابردوودا بە پەلامار بۆ سەر حەشدی شەعبیی عێراق ، دەیان کەس لە خەباتکارانی حەشدیان شەھید یا بریندار کرد .

ھێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی داعش لە عێراق

لە بارەی سەرھەڵدانەوەی داعش لە عێراق  دەبێ ئاماژە بکرێ بە چەند خاڵێک : 

یەکەم بابەت ئەوەیە  داعشیەکان گوندە چۆڵەکان لە سەر سنوورەکانی نێوان دیالە و سەلاحەدینیان بۆ خولی نوێی چالاکیەکانیان ھەڵبژاردووە . ئە گوندانە لە لایەک چۆڵن و لە لایەکی دیکەوە ھێزە  ئاسایشیەکان کەمتر لایان لێ دەکەنەوە و بوونەتە شوێنی خۆحەشاردانی تیرۆریستانی داعش . 

لەمڕووەوە داعشیەکان بۆ پلاندانانی ھەڵمەتی تیرۆریستیی لە نێو ئەم گوندانەوە ، دەستیان واڵاترە . 

دوھەمین خاڵ ئەوەیە کە ھەڕەشەی داعش لە عێراق ھاوکات لە گەڵ گوشاری عێراقیەکان بۆ کشانەوەی ئەمریکیەکان زیادی کردووە .  

پەرلەمانی عێراق رۆژی 5 ی ژانیڤەری و 2 رۆژ دوای تیرۆرکرانی سەردارانی خۆڕاگریی ( شەھید سەردار سولەیمانی و شەھید سەردار ئەبوومەھدی موھەندیس) پرۆژەی  چوونەدەری لەشکەریانی ئەمریکی پەسەند کرد  . 

خەڵک و تاقم و لایەنە عێراقیەکانیش لە چاند مانگی رابردوودا  پێیان داگرتووە لەسەر کشانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی لە عێراق و جێبەجێ کرانی واژۆکراوی پەرلەمان . 

ژمارێکی زۆر لە شرۆڤەکاران و کەسایەتیە عێراقیەکان لەسەر ئەم باوەڕەن کە بەرزبوونەوەی سەرلەنوێی ھەڕەشەکانی داعش بە ھاواھەنگیی ئەمریکا دەکرێ تا ئەم پەیامە بدات بە خەڵک و حکومەتی عێراق کە بێتوو لەشکەریانی ئەمریکی لە عێراق بچنە دەرەوە ، چالاکیی داعش دەسپێدەکاتەوە .  

محەمەد مەھدی بەیاتی لە ئەندامانی باڵای رێکخراوی بەدری عێراق

لەم بارەوە محەمەد مەھدی بەیاتی لە ئەندامانی باڵای رێکخراوی بەدر گوتی : پەلامارە تیرۆریستیەکانی ئەم دواییانە لە عێراق بە پشتگری ئەمریکا و عەرەبستانی سعودی ئەنجام دەبن چونکە ئەوان بەدوای رەخساندنی بواری گەڕاندنەوەی تیرۆریستان بۆ عێراقدان . 

نەسر شەمەڕی وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق

نەسر شەمەڕی وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقیش جەختی کردەوە : ھەر کات کە باسی کشانەوەی داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراق دەکرێ ، تیرۆریستان وەخۆدەکەون .

خاڵی سێھەم ئەوەیە کە بەرزبوونەوەی دووبارەی چالاکیەکانی داعش لە عێراق پێوەندیی راستەوخۆی بە رەوشی سستەکی سیاسیی ئەم وڵاتە و گەف و ھەڕەشەی داعشەوە ھەیە . 

سەرپەیڤ