پەرە سەندنی ژۆماری قوربانیان و بریندارانی بوومەلەرزەکەی ناوچەی کوردستانی ئێراق
سەروکی ئیدارەی تەندورستی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند ژوماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو لەو هەرێمە دا گەیشتە حەوت کوژراو و زیاتڕ لە 300 بریندار .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس و بە گێڕانەوە لە کاناڵی کورد زمانی ڕووداو " ڕێکەوت حەمە ڕەشید " سەروکی ئیدارەی تەندوروستی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی دووشەمە ڕایگەیاند ژوماری کوژراوانی بوومەلەرزەکە گەیشتووەتە حەوت کەس کە چوار کەس لە شاری دەربەندیخان ،دوو کەس لە گەرمیان و کەسێکیش لە سلێمانی بووە . سەرۆکی ئیدارەی تەندوروستی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتیشی : 321 کەس بۆ دەرمانکران گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە کە 120 کەس لەوان برینەکانیان توندە و 201 کەسی دیکەش دۆخیان باشترە . بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی زیاتر لە حەوت ڕیشتر شەوی دووشەمە بەشگەلێکی زۆر لە وڵاتی ئێراق و ناوچە ڕۆژئاواییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی هەژاند . ناوەندەکانی تۆمار کرانی بوومەلەرزەی ئێران و ئەمریکا ناوەندی بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەویان ناوچە سنوورەیەکانی نێوان ئێراق و ئێران دوو پارێزگای سلێمانی ئێراق و کرماشانی ئێران ڕاگەیاندووە .