شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدای پێتەختی کرد
شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بۆ ھاواھەنگی زیاتر لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی لە پرسی بەرنگاربوونەوەی تاقمە تیرۆزریستەکان، سەردای بەغدای کرد.
ڕۆژی پێنج شەممە وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندێکی ئەم وەزارەتخانەیە سەردانی بەغدای کردوە بۆ وتووێژ لە بارەی چۆنیەتیی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش له ناوچه کێشەلەسەرەکان، به‌تایبه‌ت لەم ھەل و مەزجەی ئێستادا کە مه‌ترسیی سەرھەڵدانەوەی تاقمی تیرۆریستی داعش پەرەی سەندووە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، رۆژی پێنجشەممە شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر داوای لایەنی عێراقی سەردانی بەغدایان کرد، شانده‌که پێکهاتبون له«جەمال موحه‌ممه‌د ئێمنکی» سه‌رۆکی ئه‌رکان،«جەبار یاوەر» ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک له ئەفسەرانی باڵای وه‌زاره‌تەکە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شاندەکەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر شەممەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کۆبوونەوە.
وەک باسی دەکرێت، له کۆبونه‌وه‌که‌دا لەبارەی کاراکردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی کاری هاوبەش و ناوه‌نده‌کانی هه‌ماهەنگی هاوبه‌ش که پێشتر له نێوان هەردولادا هه‌بون گفتوگۆ کراوەو هەروەها چۆنیەتی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش له ناوچه کێشە لەسەرەکان لێکدراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە بڕیاره له کۆتایی ئەم مانگە شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراقیش سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه کۆببێتەوە.