ته‌مووز 03, 2020 01:11 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری گەیاندنی دەوڵەتی بەغداو شاندەکەی یاوەری کۆبووەوە

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ «ئەرکان شەهاب ئەحمەد ئەلشەیبانی»  وەزیری گەیاندنی دەوڵەتی عێراق و شاندەکەی یاوەری جەختی کرد:جێبەجێ کردنی دەستور فەکتەرێکی گرنگی پێشکەوتن و سەقامگیربوونی دۆخی عێراق دێتە ئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی شارپرێس،بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا کە «ئانۆ جەوهەر» وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان و «عەلی خوەیلد»ی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقی ئامادەی بوون، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی، بە تایبەتی لە بواری گەیاندن تاووتوێ کرا.

ھەر لە دیدارەکەدا،وەزیری گەیاندنی عێراق ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی لە پێناو پێشخستنی بواری گەیاندن لە عێراق و هەرێمی کوردستانداو وتیشی: ئێمە ڕێز لە تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرین و دەمانەوێ باشترین پەیوەندی لە نێوان هەردوولادا هەبێت چونکە بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقە و بە پێچەوانەشەوە.

جێگای ئاماژەیە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو دیدارەدا لە سەرچارەسەرکرانی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور پێی داگرتووەو ڕایگەیاندووە جێبەجێکرانی دەستوور فەکتەرێکی گرنگیی پێشکەوتن و سەقامگیربوونی دۆخی عێراقە.

سەرپەیڤ