ته‌مووز 08, 2020 11:41 Asia/Tehran
  • دیداری مەسرور بارزانی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ مەسرور بارزانی: ئامادەین هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بکەین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئامادەیی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر.

ڕۆژی سێشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی کرد لە «جێنین هێنیس پلاسخارت» نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق .

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و هەوڵەکانی چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئامادەیی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر و بنەڕەتی و درێژخایەن کە جێی ڕەزامەندی هەردوولا و لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاماژەی بەوەدا کە دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی بەردەوامە بە ئامانجی چارەسەکردنی هەموو کێشە هەلپەسێردراوەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور.

سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختیشی لە گرنگیی کاراکردنەوەی میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەشی ئەمنی کردەوە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێی ناکۆکییەکان.