پەیامی نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدیەکان
نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ێعراق بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدیەکان بە دەستی داعش پەیامێکی بڵاوکردەوە .
بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند برینی خوشک و برایانی ئێزدیمان خوێنی لێ ده‌چۆڕێت و به هه‌زارانیان له که‌مپه‌کانی ئاواره‌ییدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، شه‌نگالیش کراوه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌کدارانی نایاسایی که بێباکانه له‌سه‌ر برین و خه‌می ئێزدییان خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی سیاسیانن.
له یادی شەش ساڵ تێپه‌ڕبوون بەسەر کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە شنگال لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی داعش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی ئابی 2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، وتی: "له کاتێکدا ئه‌م یاده به‌ئازاره ده‌که‌ینه‌وه، به‌داخه‌وه هێشتا برینی خوشک و برایانی ئێزدیمان خوێنی لێ ده‌چۆڕێت، شنگالیش کراوه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌کدارانی نایاسایی که بێباکانه له‌سه‌ر برین و خه‌می ئێزدییان خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی سیاسیانن".
وتیشی: له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی بۆ دابینکردنی سه‌قامگیری و گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شنگال و کردنی به پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت. وەک لە پەیامەکەدا هاتووە "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدراڵی عێراق و ئیداره‌ی پارێزگای موسڵ هه‌موو هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ک ده‌کات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش کارده‌کات تاوەکو به هاوکاریی یوئێن و یوونیتاد ئه‌و تاوانه به جینۆساید ده‌ناسرێت و تاوانکاران ده‌درێنه دادگا و قوربانییان قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه".
Characters: 200 ,Words: 27 ,Lines: 3
متن خبر