ئاب 08, 2020 07:38 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆسەر چەند ناوچەی سلێمانی

ئەرتەشی تورکیا بۆجارێکی دیکە چەندین ناوچەی پارێزگەی سلێمانی بۆردومانکرد .

رۆژی هەینی فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ دوهەمین جار لە رۆژانی رابردوودا دەستیان دایە بۆردومانی ناوچەی ماوەت سەر بە پارێزگەی سلێمانی .

 کامەران حەسەن فەرمانداری ناوچەی ماوت لەمبارەوە بە خەندانی راگەیاند ، ئەم پەلامارە کاژێر یەک و چارەکی دوانیوەڕۆ بە کاتی خوجێیی روویداوە و گوندی قامیش سەر بە ماوەت بە خەستی بۆردومانکراوە .

 وتیشی : ئەم پەلامارە زیانی گیانیی بە دواوە نەبووە بەڵام پووش و پاوانی ناوچەکە ئاگری تێبەربووە و زیانی زۆری پێگەیشتووە .

لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا ئەم ناوچەیە زیاتر لە 10 جار کەوتووەتە بەر پەلاماری تورکیا و ساڵی 2017 گوندی گەڵاڵە بە هۆی بۆردومانەکان چۆڵکرا و ئاواییەکانی دەڤەرەکە زیانی قورسیان پێگشەتووە .

سەرپەیڤ