سەرۆکی ھەرێمی کوردستان: ده‌بێت حکومه‌تى فیدڕاڵ ئه‌رکى خۆى و بڕیارى دادگاى باڵاى تاوانه‌کانى عێراق جێبه‌جێ بکات
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە یادی ئەنفالکراوان دا ڕوو لە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند:ده‌بێت حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراق ئه‌رکى یاسایی خۆى و بڕیارى دادگاى باڵاى تاوانه‌کانى عێراق جێبه‌جێ بکات که شاڵاوه‌کانى ئه‌نفالى به تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و جینۆساید و جه‌نگ ناساندوه و قوربانییان و که‌سوکارى ئه‌نفالکراوان له هه‌مو رویه‌که‌وه قه‌ره‌بو بکاته‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان،نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پەیامێکی لە یادى ئه‌نفالى بادینان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "به ڕێز و شکۆوه یادى قوربانییانى ئه‌نفالى بادینان ده‌که‌ینه‌وه، درود بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان و سڵاو بۆ که‌سوکارى سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین، له به‌رده‌وامیى ئه‌و شاڵاوه به‌دناوه و له تاوانێکى دیکه‌ى دڕه‌نده‌دا، ساڵى ١٩٨٨ ڕ‌ژێمى به‌عس ١٨٠ هه‌زار هاوڵاتیى کوردستانى هه‌ر له گه‌رمیانه‌وه تا بادینان بێ جیاوازى بێسه‌روشوێن و شه‌هید کرد و هه‌مو شوێنه‌وارێکى ژیانى له هه‌زاران دێهاتى کوردستان سڕییه‌وه.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، له ٢٥ی ئابه‌وه تا٦ى ئه‌یلولى ١٩٨٨ له دوا قۆناغه‌کانى ئه‌نفالدا زۆربه‌ى زۆرى ناوچه‌کانى بادینان کیمیاباران کران و هه‌مو پێکهاته‌کانى خه‌ڵکى ناوچه‌که له‌لایه‌ن پێنج فیرقه‌ى سه‌ربازییه‌وه ڕوبه‌ڕوى گرتن و کوشتن و ڕاگواستن بونه‌وه، مزگه‌وت و دێر و گونده‌کانى بادینان به‌ر شاڵاوه‌که که‌وتن و وێران کران، ئه‌وانه‌ش که له تاوانه‌که رزگاریان بوو، به‌ره‌و ئێران و تورکیا و وڵاتان دیکە، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
نێچیرڤان بارزانى باسی لەوەشکرد، ده‌بێت حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراق ئه‌رکى یاسایی خۆى و بڕیارى دادگاى باڵاى تاوانه‌کانى عێراق جێبه‌جێ بکات که شاڵاوه‌کانى ئه‌نفالى به تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و جینۆساید و جه‌نگ ناساندوه و قوربانییان و که‌سوکارى ئه‌نفالکراوان له هه‌مو ڕویه‌که‌وه قه‌ره‌بوو بکاته‌وه، له هه‌رێمى کوردستانیش خزمه‌تى زیاترى قوربانییانى ئه‌نفال و به‌دواداچون بۆ چاره‌نوسى ونبوان بکرێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بین له به‌دۆکیوومێنتکردنى تاوانه‌کان و هه‌وڵدان بۆ ناساندیان به جینۆساید له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕێگری‌کردن له دوباره‌بونه‌وه‌یان له هه‌ر شوێنێکى جیهان.