ئه‌یلوول 26, 2020 15:33 Asia/Tehran
  • لە هەرێمی کوردستان 33 توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزاڕەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 33 توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

وەزاڕەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 4253 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرئەنجام 520 توشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوێنێوە 264 هاوڵاتی دیکە چاکبوونەتەوە و 33 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بە کۆی گشتی رایگەیاند، تاکو ئێستا لە هەرێم 45 هەزار و 215 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 28 هەزار و 938 کەس چاکبوونەتەوە و 1650 هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.

تەندروستی سلێمانیش هۆشداری دەدات لەخراپبوونی رەوشی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داوای پابەندبوونی زیاتر لەهاوڵاتیان دەکەن.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بە میدیای وێستگە نیوزی راگەیاند، لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز خۆپارێزی هاوڵاتیان لەڤایرۆسی کۆرۆنا وەک پێویست نییە، بەتایبەتیش لەم وەرزەدا پەتای وەرزیش بڵاودەبێتەوە، بۆیە پێویست دەکات هاوڵاتیان زیاتر لەجاران خۆپارێزی بکەن، بۆیە ئەگەر ئەو خۆپارێزییە نەبێت دۆخی شاری سلێمانی بەرەو خراپبوون هەنگاو دەنێت.

سەرپەیڤ