وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان:ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر چەشنە دەستدرێژکارییەک
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای داخوازی لە دەوڵەتی ناوەندی بۆ لەبەرگرتنی تەگبیری پێویست لە بارەی ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەرگردوپەڕی ھەولێر، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بە تەواوی ئامادەن بۆ بەرپەچدانەوەی هەر چەشنە دەستدرێژکارییەک.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، دوابەدوای ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر گردوپەڕی شاری ھەولێر، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، تیمە تایبەتەکانیان خەریکی لێکوڵینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاریی زیاتر لە بارەی ئەو ھێرشانەوە.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم دا ھاتووە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە سنوری ( بەرتەڵە) لەسنوری پارێزگای نەینەوا،شەش موشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هاوێژراون کە بەختەوەرانە روداوەکە زیانی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەی دا، سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەو هەنگاوە داوای لە حکومەتی ناوەندیی عێراقیش کردووە کە رێکاری پێویست لەو بتارەیەوە بگرێتەبەر.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە، تیمە تایبەتەکانیان خەریکی لێکوڵینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاریی زیاتر، ڕاشیگەیاندووە:لە کاتێکدا کە بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستیە ترسنۆکانەیە ئیدانە دەکەین، لە هەمان کاتدا ئامادەیی تەواویشمان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژکارییەک و داوا لە حکومەتی فیدراڵیی عێراقیش دەکەین دەست بە جێ تەگبیری پێویست بگرێتەبەر.