تشرینی یه‌که‌م 17, 2020 15:12 Asia/Tehran
  • ھۆشداریی تەندروستى سلێمانى لە بارەی کۆرۆنا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى له‌ڕێگه‌ى وته‌بێژه‌که‌یه‌وه‌ هۆشداریده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر تاکپارێزى له‌شاره‌که‌دا جێبه‌جێنه‌کرێت، ئه‌وا مه‌ترسیه‌کى زۆر گه‌وره‌ ڕوو له‌شاره‌که‌ ده‌کات".

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێم ، د.یاد نه‌قشبه‌ندى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى له‌لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ئامار‌ى گیانله‌ده‌ستدانى 24 کاتژمێرى ڕابردوى به‌کۆرۆنا ئاشکراکردو وتى:"له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێردا نۆ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

له‌په‌یامێکیشدا بۆ هاوڵاتیان د.یاد ده‌ڵێت:"له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه‌ توشبوون‌و گیان له‌ده‌ستدان له‌شاره‌که‌ ڕوى له‌هه‌ڵکشان کردوه‌و تادێت زیاتر ده‌بێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان تاکپارێزى په‌یڕه‌و نه‌که‌ن ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ نه‌ نه‌خۆشخانه‌کان شوێنى وه‌رگرتنى نه‌خۆشیان ده‌مێنێت‌و نه‌ کارمه‌ندانى ته‌ندروستیش ده‌توانن خزمه‌تى هاوڵاتیان بکه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌دۆخى نه‌خۆشخانه‌کانیش د.یاد ئاشکرایکرد، "له‌ئێستادا 218 نه‌خۆشمان له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا هه‌یه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش دوانیان له‌ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکردان‌و 40ى دیکه‌شیان له‌چاودێرى چڕن، ئه‌وانى دیکه‌ش هه‌مویان له‌ژێر ئۆکسیژندان، ئێستاش نه‌خۆشى تازه‌ هه‌یه‌ چاوه‌ڕوانه‌ نه‌خۆشێک ته‌ندروستى باش بێت‌و له‌سه‌ر ته‌خته‌که‌ى له‌نه‌خۆشخانه‌ بمێنێته‌وه‌".

سەرپەیڤ